ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی ئێران و ئه‌فغانستان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری به‌ڕلینی ئاڵمان كۆبوونه‌وه و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی نیشان دا.
به‌دوای بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ركردنی هه‌زاران په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی و ڕاگرتنیان له دۆخێكی كاره‌ساتبار له كه‌مپه‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه، چالاكانی سیاسی ئێران و ئه‌فغانستان له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له شاری به‌ڕلین خۆپێشاندانیان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌ته فاشیستیه‌كانی ڕژیم بوون.