ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خه‌رمانان، پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری له كرماشان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ پێدانی مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئابووری، خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پارێزه‌رانی شاره‌كانی كرماشان، شاری كورد، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و یه‌زد له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كانوونی پارێزه‌رانی ئێران و بڕیاری پێدانی مۆڵه‌تی نوێ وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئابووری، كۆبوونه‌وه و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ كانوونی پارێزه‌ران و ڕێزگرتن له مافه‌كانیان بوون.
