له حاڵێكدا دانووستانی نوێنه‌رانی سنفه جیاوازه‌كانی كانادا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست ڕاگیراوه، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، ٤٠٠ هه‌زار كارمه‌ندی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له ئه‌یاله‌تی كێبێك به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت له ئه‌یاله‌تی كێبێكی كانادا خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢٠٪ی حه‌قده‌ستن، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه نیشان داوه و ڕایگه‌یاندووه كه ته‌نیا ١٠٪ ده‌توانێت به‌حه‌قده‌سته‌كان ئیزافه بكات. پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت، ٤٠٠ هه‌زار كارمه‌ند خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و ئه‌یاله‌ته به‌ڕێوه برد و هاوكات مانگرتنی ٦٥ هه‌زار موعه‌لیم له ئه‌یاله‌ته‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو له ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌ستیپێكردووه و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت.
