کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

خۆپێشاندانی هەزاران کەسی لە ساڵوەگەری تەقینەوەکەی بەیرووت لە لوبنان

تظاهرات هزاران نفر در سالروز انفجار بیروت

رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، بە هەزاران کەس لە بەیرووتی پایتەخی لوبنان لە ساڵوەگەڕی تەقینەوەکەی پارەکە رژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری بە سزا گەیاندنی تاوانباران بوون.

پاش ساڵێک لە تەقینەوە بە هێزەکەی بەیرووت، هێشتا هیچ بەرپرسێک لێپرسینەوەی لێنەکراوە و وڵام نەدانەوەی کاربەدەستانی حکوومەتی قین و تووڕەیی خەڵکی بە نیسبەت ئەم رووداوە زیاد کردووە. هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی رێوڕەسم و خۆپێشاندانی کۆمەڵانی خەڵک، پۆلیسی لوبنان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپێشاندەران لە گازی فرمێسک رێژ کەڵکی وەرگرت و بەشداربووان لە کاردانەوە بە دستدرێژییەکانی هێزی سەرکوت بەرگریان لە خۆیان کرد و تێکهەڵچوون هاتەوە ئاراوە. لەو نێوانە دا زیاد لە 6 کەس لە خۆپێشاندەران بریندار بوون. جێگەی وەبیر هێنانەوەیە مانگی گەڵاوێژی پارەکە بە هۆی تەقینەوەیەکی بە هێز لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان زیاد لە 200 کەس گیانیان لە دەست داو بە هەزاران کەسیش بریندار بوون.