ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فرانبار، هه‌زاران شارومه‌ندی ئالمانی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژ به كۆنگره‌ی حیزبی “ئاڵترناتیو بۆ داهاتووی ئاڵمان” كه حیزبێكی فاشیستیه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
بڕیاره كۆنگره‌ی حیزبی ئاڵترناتیو بۆ داهاتووی ئاڵمان له ئه‌یاله‌تی زاگسن به‌ڕێوه بچێت، به‌و بۆنه‌وه هه‌زاران شارومه‌ندی ئاڵمانی له شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته زاگسن و دژ به سه‌رهه‌ڵدانی فاشیزم دروشمیان به‌رز كرده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خۆپێشانده‌ران له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون و پۆلیس بۆ تێكدانی كۆبوونه‌وه‌كه، له گازی فرمێسكڕێز كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ڵكی ئۆتریش هاوشێوه‌ی خه‌ڵكی ئاڵمان دژ به حیزبه ڕاستگه‌راكانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كردووه.