ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، هه‌زاران كه‌س له دانیشتوانی شاری مادرید دژ به خراپی دۆخی ژیانیان و له سه‌ره‌وه بوونی نرخی کرێی خانوو، خووپێشاندانیان كرد.
به پێی هه‌واڵه‌كان، خۆپێشانده‌ران خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له سه‌ر نرخی سه‌ره‌وه‌ی کرێ خانوو له‌و وڵاته، ده‌ركردنی كرێچییه‌كان له خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیانی خه‌ڵك بوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌ی درووشمی“مافی ههمووكهسه خانووی هه‌بێت“، خوازیاری پابه‌ندبوونی ده‌وڵه‌ت به یاسای چاكسازی ڕێساكانی خانوو له‌و وڵاته بوون.