ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران كرێكاری ئاڵمانی له شار بڕلین ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به سیاسه‌ته‌كانی دۆناڵد ترامپ و نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد.
كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند كه به نیگه‌رانییه‌وه گۆڕانكارییه‌كانی جیهان ده‌بینن، ئه‌وان ئه‌زموونه‌كانی فاشیزم و شه‌ڕی دووهه‌می جیهانیان بینیوه و نایانه‌وێت ئه‌زموونه‌كانی ساڵی ١٩٣٣ی زاینی دووپات بێته‌وه كه تێدا حیزبی نازی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشت. كرێكارانی ناڕازی ترامپ و نتانیاهوویان وه‌كوو هیتله‌ر و مۆسۆلینی سه‌رده‌م ناو برد و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له ئێران و غه‌زه بوون. شایانی باسه كه كرێكارانی ئاڵمان هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی خوێندكارانی بیانی له ئه‌مریكا ده‌ربڕی و ڕایانگه‌یاند: له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی دژه په‌نابه‌ری ترامپ دا بێده‌نگ نابن.