ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران ژنی خه‌ڵكی سویس به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌باتی ژنانی ئێرانی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ڕێپێوانه هه‌زاران كه‌سیه له‌لایه‌ن گرووپه فمنیسته‌كانه‌وه له وڵاتی سویس ڕێكخراوه و سه‌دان شارۆمه‌ندی ئێرانیش تێیدا به‌شداریان كردووه. به‌شداربووان دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه و جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
