هه‌زاران موعه‌لیمی یونانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به سیاسه‌تی خسووسی سازی له شاری ئاتێن كۆبوونه‌وه و دژبه ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران موعه‌لیمی یۆنانی له شاری ئاتێن، خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان دژبه سیاسه‌تی خسووسی سازی و هێرشی ڕاستڕه‌وه‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی خزمه‌تگوزاری گشتی ئه‌نجام داوه به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای یۆنان ده‌یه‌وێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی كاری، گه‌ڵاڵه‌ی تهرفێعی موعه‌لمیان به‌پێی توانا بگۆڕێت و ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی سه‌ندیكای موعه‌لیمانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.