هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی كوریای باشوور ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی تێكه‌ڵ به ماده‌ی ڕادیۆئه‌كتیوی وزه‌خانه‌ی فۆكۆشیمای ژاپۆن بۆ نێو زریاكان، خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی كوریای باشوور به كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری سه‌رۆك كۆماری له شاری سیئوول، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی تێكه‌ڵ به ماده‌ی ڕادیۆئه‌كتیوی وزه‌خانه‌ی فۆكۆشیما بۆ نێو ئۆقیانووس ده‌ربڕی. ده‌وڵه‌تی ژاپۆن له حاڵێك دا بڕیاری به‌ردانه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتر ئاوی پیسی بۆ نێو ئۆقیانووس داوه كه ده‌وڵه‌تانی چه‌ند وڵاتی ده‌ورووبه‌ری ئۆقیانووسی ئارام، شارۆمه‌ندان و چالاكانی ژینگه‌یی چه‌ند ڕۆژه له دژی ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌رئه‌بڕن.
