کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران لایه‌نگری فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه‌ كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی غه‌زه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه‌ خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌ككان، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له‌ وڵاتانی هندووستان، ئه‌ندۆنێزی”، توركیه‌، به‌ریتانیا، سوید، ژاپۆن و ئۆردووگای جه‌نین له‌ که‌ناره‌کانی رۆژئاوای فه‌له‌ستین دژبه‌ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی فه‌له‌ستینی ڕێپێوانیان كرد. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل، شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌زه‌ و گه‌یاندنی یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان به‌ ده‌ست خه‌ڵكی بێتاوانی فه‌له‌ستین بوون.