ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، هه‌زاران شارومه‌ندی كورد خۆیان گه‌یانده پاریس و یادی سێ ژنی شۆڕشگێڕیان به‌رز ڕاگرت و له شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان، كوردان دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی تیرۆركردنی سێ ژنه تێكۆشه‌ری كورد له فه‌ڕانسه، هه‌زاران شارومه‌ندی كوردی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی خۆیان گه‌یانده شاری پاریس و به ڕێپێوان ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی گرت. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه داوایان له كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه له كۆمه‌ڵكوژی كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیاوه بگرن. له شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان، كوردانی ئازادیخواز دژ به هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان و پاڵپشتی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بوون.