ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران كرێكار له شاری بڕۆكسلی بلژێك دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به وته‌ی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كانی بلژیك، به‌لانیكه‌م ٦٠ هه‌زار كرێكار له‌و ڕێپێوانه دا به‌شدار بوون و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری نیشان داوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له نزیك ده‌فته‌ری حیزبی “ئێنگاگز” له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس دا گرژی درووست بووه و چه‌ند كه‌س به گازی فرمێسك‌ڕێژ بریندار بوون.