کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران له‌ بلژیك

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران له‌ بلژیك 2

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی به‌فرانبار، هه‌زاران كرێكاری بلژیكی له‌ شاری بڕۆكسل كۆبوونه‌وه‌ و دژ به‌ سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری ده‌وڵه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٠ هه‌زار كرێكار له‌ شه‌قامه‌كانی بڕۆكسل دا ڕێپێوانیان كردووه‌ و به‌هۆی مانگرتنی كرێكاران، به‌شه‌كانی گواستنه‌وه‌، فڕۆكه‌خانه‌، میترۆ و قوتابخانه‌كان له‌ كار كه‌وتوون و ده‌یان فڕین و گه‌شتی ئاسمانی و زه‌وینی ڕاگیراوه‌. یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی بلژیك له‌ دروشمه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، هه‌میشه‌یی كردنی گرێبه‌سته‌كان، وه‌لانانی سیاسه‌تی ڕیازه‌تی ئابووری، دابینكردنی دووباره‌ی خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی خسووسی سازی، سه‌رمایه‌گوزاری له‌ به‌شی ژینگه‌ و بایه‌خ دان به‌ خانه‌نشینكراوان بوون.