کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژ به‌ فاشیزم له‌ ئاڵمان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژ به‌ فاشیزم له‌ ئاڵمان 1

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران شارومه‌ندی دیمۆكراسیخوازی ئاڵمانی دژ به‌ چالاكی حیزبه‌ ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ فاشیزم دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

ئه‌و خۆپێشاندانه كه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی “ده‌ست له‌ نێو ده‌ست، پێكه‌وه‌” ڕێكخرابوو، له‌لایه‌ن دیمۆكراسیخوازانه‌وه‌ پێشوازی لێ كراوه‌ و سی هه‌زار كه‌س تێدا به‌شدار بوون. له‌ یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا شارومه‌ندانی ئاڵمانی چه‌ند جار دژ به‌ هه‌وڵه‌كانی حیزبی ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان و پشتیوانی ئیلان ماسك له‌و حیزبه‌ خۆپێشاندانیان كردووه‌ و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی فاشیزم له‌و وڵاته بوون.