ڕۆژی شه‌ممه ٧ی به‌فرانباری ١٤٠٣، هه‌زاران چالاكی سیاسی، كرێكاری و مه‌ده‌نی له مه‌یدانی توندووغانی ئانكارا كۆبوونه‌وه و دژ به حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
ئه‌و خۆپێشاندانه كه له ژێر ناوی “یه‌كگرتوویی هاونیشتمانیان” ساز كرابوو، به دروشمه‌كانی “چی تر به‌سه، كاتی یه‌كڕیزی هاتووه”، “ئێمه خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی حكوومه‌تین” و “دادپه‌روه‌ری و عه‌داله‌تمان ده‌وێت” له مه‌یدانی توندووغانی شاری ئانكارا به‌ڕێوه چووه و هه‌زاران كرێكار، چالاكی سیاسی و مه‌ده‌نی تێدا به‌شداریان كردووه. به‌شداربووان دژ به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته بوون. هاوكات له شاره‌كانی ستانبوول، ئانكارا و ئێزمیر سه‌دان چالاكی سیاسی كۆبوونه‌وه و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون و سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغانیان به توندی شه‌رمه‌زار كردووه.