ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، هه‌زارن دژبه‌ری ڕێكخراوی ئاتلانتیكی شومالی(ناتۆ) له شاری لاهه‌ی هوله‌ند كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕخوازییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه نیشان دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س دژ به كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ كه به “دانووستانی جه‌نگی” ناویان بردووه له شاری لاهه كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و مۆسگهركردنی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری بوون. له‌و چالاكییه دا ئێرانیانی ئازادیخوازیش به‌شدار بوون و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمی “له فه‌له‌ستینه‌وه تا ئێران،ژن،ژیان،ئازادی“یان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری كۆتایی هێنان به هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران بوون.