ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، هه‌زاران شارومه‌ندی سربستانی له بلگراد و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئه‌و وڵاته دژ به ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی ئالێكساندر ڤووچیچ خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشاندانی خه‌ڵكی سربستان پاش ڕووداوی ڕووخانی سه‌قفی وێستگه‌یه‌كی قه‌تار كه تێدا ١٥ كه‌س بوونه قوربانی ڕووی داوه و ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌ركی ڕێكخستنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه له ئه‌ستۆی خوێندكارانی سربستانی بووه و خۆپێشانده‌ران له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار دژ به ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌و وڵاته ڕێپێوانیان كردووه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی ئالێكساندر ڤووچیچ و كابینه‌كه‌ی و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوون.