هه‌زاران خۆپێشانده‌ری خه‌ڵكی پاكیستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی نرخی به‌رق ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌یاله‌تی په‌نجاب كه پڕحه‌شیمه‌تترین ئه‌یاله‌تی پاكیستانه، خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌كانیان داخستووه و قه‌بزی به‌رقه‌كانیان سووتاندووه. له شاری كه‌راچیش خۆپێشاندانێكی هه‌زاران كه‌سی به‌ڕێوه چووه و له ئیسلام ئابادی پایته‌ختیش هه‌زاران خۆپێشانده‌ر ڕایانگه‌یاندووه كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وته درێژه پێ ده‌ده‌ن. وڵاتی پاكیستان وڵاتێكی دارای سه‌نعه‌تی ئه‌تۆمیه به‌ڵام له بواری ئابووری زۆر لاوازه و نرخی پێداویستیه‌كانی وه‌كوو به‌رق، گاز و به‌نزین دوو هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه له حاڵێكدا له سه‌دا ٩٠ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین.
