ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران شارومه‌ندی دانیشتووی شاری والنسیای ئێسپانیا دژ به كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت له ئاست لافاوه‌كه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو خۆپێشاندانیان كرد.
له لافاوه‌كه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ١٣٣ كه‌سیان شناسایی كراون و ٢٠٠ كه‌سیان دانیشتووی ئوستانی والنسیان. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی ده‌یان كه‌س هێشتا ناڕوونه و گه‌ڕان به‌دوایان دا به‌رده‌وامه. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ناڕازی له ناوه‌ندی شاری والنسیا كۆبوونه‌وه و بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به لێقه‌وماوانی ئه‌و ڕووداوه و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی حكوومه‌تیان له ئاست كاره‌ساته مه‌حكووم كرد.