ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گوڵان، سه‌د هه‌زار شارومه‌ندی هوله‌ندی له شاری لاهه دژ به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای فه‌له‌ستین، دژ به سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی هوله‌ند به‌رانبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری بڕینی هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بوون. شایانی باسه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٢٥٠ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه و دۆخی ئاواره‌كان كاره‌ساتباره.