ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی دانیشتووی كه‌رانه‌ی باخته‌ری دژ به كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشاندران به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو برسی ڕاگرتنی خه‌ڵكی غه‌زه و ژینۆساید دانیشتووانی ئه‌و باریكه‌یان به توندی مه‌حكووم كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ئیسڕائیل له كه‌رانه‌ی باخته‌ری بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه له هێرشه‌كانی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، ٧٩ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌خت كردووه و ٩ شارومه‌ندی دیكه‌ش به‌هۆی برسیه‌تی گیانیان له‌ده‌ست داوه.