ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی خه‌رمانان، هه‌زاران شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی وڵاتی شیلی هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كوده‌تای پینۆشه و كۆمه‌ڵكوژكردنی هه‌زاران كه‌س، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران ژن به جل و به‌رگی ڕه‌ش و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی مۆم، یادی قوربانیانی كوده‌تای ژنڕاڵ پینۆشه دژبه ده‌وڵه‌تی “سالوادۆر ئالهندهیان” به‌رز ڕاگرت و دروشمی “هیچ كات دیمۆكراسی بۆردوومان مه‌كه‌ن”یان به‌رز كرده‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌رته‌شی شیلی له ١١ی سێپتامبه‌ری ١٩٧٣ی زاینی كوشكی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌یان بۆردوومان كرد و “سالوادۆر ئاله‌نده” سه‌رۆك كۆماری سۆسیالیستی ئه‌و وڵاته پاش په‌یامێكی ڕادیۆیی، به ده‌مانچه خۆی كوشت. پینۆشه تا كۆتاییه‌كانی ١٩٩٠ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مایه‌وه و پاش شكست هێنانی له گشتپرسی، له ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی نمادین كشایه‌وه به‌ڵام، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له نێو ده‌وڵه‌ت تا ساڵی ٢٠٠٦ به‌رده‌وام بوو.
