ڕۆژی شه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران شارومه‌ندی سربستانی په‌یوه‌ست به ناڕه‌زایه‌تی خوێندكارانی ئه‌و وڵاته بوون و دژ به ده‌وڵه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.
ماوه‌ی حه‌وت مانگه خوێندكارانی سربستان دژ به ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و ڕۆژی ڕابردوو خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌و بزووتنه‌وه بوون. ڕۆژی شه‌ممه هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له‌به‌رده‌م ساختمانی سه‌رۆككۆماری دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.