هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی سربستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، له ٢٥ شاری ئه‌و وڵاته دژ به ده‌وڵه‌تی ئالێكساندر ڤووچیچ خۆپێشاندانیان كرد.
خوێندكاران و شارومه‌ندانی سربستان به دروشمی “كاتی ڕاپه‌ڕینه سربستان” ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كانی ٢٥ شار و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی گه‌نده‌ڵ و ناكارامه‌ی ئه‌و وڵاته نیشان داوه. خۆپێشانده‌رانی سربستان له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی پاڕلمان و ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ئالێكساندر ڤووچیچ بوون.