کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی سووریه‌ له‌ دیمه‌شق

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی سووریه‌ له‌ دیمه‌شق 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٩ی سه‌رماوه‌ز، هه‌زاران شارومه‌ندی سووری له‌ شاری دیمه‌شق ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی سكۆلار بوون.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هه‌زاران ژن و پیاو به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی ئۆمه‌وی دیمه‌شق، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی نیشان داوه‌. خۆپێشانده‌رانی سووری به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی سكۆلار و ئازاد كه‌ مافی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا تێدا پارێزراوه‌ بوون.