ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، هه‌زاران دانیشتووی شاری دهۆك له خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌دا هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر شاره‌کانی هه‌رێمی كوردستانیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی درۆن و مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ماڵی “پێشڕه‌و دزه‌یی” و به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پاش ئه‌و ڕووداوه ده‌وڵه‌تی عێراق سكاڵای دژی ئێران له شۆرای ئه‌منیه‌ت تۆمار كرد و یه‌كێتی وڵاتانی عه‌ره‌بیش قهتعنامهیێكیان دژی كۆماری ئیسلامی په‌سه‌ند كرد. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی هه‌ولێر و سۆران خۆپێشاندان كرا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش خه‌ڵكی دهۆك ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی و ڕێگری له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه بوون.