ماوه‌ی دوو شه‌وه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی چه‌ند شاری توركیا له‌وانه ئیستانبوول دژ به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و شه‌وی پێنجشه‌ممه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گیانی له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو، شاره‌داری ئیستانبوول و به‌ربژێری حیزبی كۆماریخوازانی گه‌ل بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری و سه‌د كارمه‌ندی شۆرای ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان، هه‌زاران شارومه‌ندی توركیا له شاره‌كانی ئانكارا، ئێستانبوول، ترابۆزان، ئادانا، ئێزمیر و چه‌ند شاری دیكه خۆپێشاندانیان كرد. ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوو له‌لایه‌ن دادگای ئێستانبوول به “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی” و “گه‌نده‌ڵی” تۆمه‌تبار كراوه و ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له ترسی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له چه‌ند پارێزگای ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندووه.