کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژ به‌ نتانیاهوو

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژ به‌ نتانیاهوو 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی خه‌رمانان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ شاره‌كانی حه‌یفا و تل ئاویو دژبه‌ ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته بوون.

پاش شكستی دانووستانه‌كانی ئاشتی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل و دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌ش دیلی ئیسڕائیلی له‌ یه‌كێك له‌ توونێله‌كانی حه‌ماس له‌ غه‌زه‌، دژبه‌رانی نتانیاهوو و ئۆپۆزۆسیۆنی ئه‌و وڵاته خوازیاری مانگرتنی سه‌راسه‌ری هه‌موو سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان بوون. ڕۆژی ڕابردوو تا دره‌نگانی شه‌و هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی حه‌یفا و تل ئاویو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو بوون.