کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل له‌ سنووری غه‌زه‌

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل له‌ سنووری غه‌زه‌ 1

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ شارۆچكه‌كانی نزیك سنووری غه‌زه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕه‌ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، دانیشتووانی ئه‌و شارۆچكانه‌ی كه‌وتبوونه‌ به‌ر په‌لاماری چه‌كدارانی حه‌ماس و هه‌زاران شارومه‌ندی دژبه‌ری شه‌ڕ له‌ سنووری غه‌زه‌ خۆپێشاندانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كان، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بوون. له‌ كوره‌ی جنووبی و فڕۆكه‌خانه‌ی مادرید له‌ ئێسپانیاش دۆستانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ كۆبوونه‌وه‌ و داویان كرد به‌ زووترین كات كۆتایی به‌و شه‌ڕ ماڵ وێڕانگه‌ره‌ بێنن.