کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ نتانیاهوو

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئیسڕائیل دژبه‌ نتانیاهوو 2 2

شه‌وی شه‌ممه‌ هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌ شاری تل ئاویو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه‌ ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو بوون. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه ناڕه‌زایه‌تیه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن و داوایان كرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌ست پێ بكات.