شه‌وی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له شاری تل ئاویو كۆبوونه‌وه و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و ئازادی هه‌موو دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی له‌به‌رده‌م مه‌قه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسڕائیل كۆبوونه‌وته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌ڵگرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ حیزبۆڵڵای لوبنان نیشان داوه. خۆپێشانده‌ران خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ئازادی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نتانیاهوو و هه‌رڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون.