شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به سیاسه‌ته‌كانی نتانیاهوو و درێژه‌دان به شه‌ڕ له غه‌زه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی تل ئاویو و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
به‌دوای شكستهێنانی دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست له نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل، هه‌زاران شارومه‌ندی ئیسڕائیلی دژ به نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی له غه‌زه، گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی ئه‌و باریكه‌یه، ئازادی هه‌موو دیله‌كان و محاكمه‌ی تاوانبارانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته بوون. هاوكات چوار ناوه‌ندی هه‌واڵنێری گه‌وره‌ی جیهان وه‌كوو بی بی سی، ئاسۆشه‌یتد پرێس، فه‌ڕانسه و ڕۆیته‌رز له به‌یانییه‌یه‌كی هاوبه‌شدا داوایان له ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل كردووه ڕێگه‌یان پێ بدات تاكوو هاوكاره‌كانیان له نزیكه‌وه ڕوماڵی ڕووداوه‌كانی غه‌زه بكه‌ن. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی برسیه‌تی به سه‌ر هه‌واڵنێران و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له كه‌رتی غه‌زه هۆشداریان به ئیسڕائیل داوه.