کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئامه‌د دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئامه‌د دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

شه‌وی شه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، هه‌زاران دانیشتووی ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، ١٧ شارومه‌ند گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و زیاتر له‌ ٤٤ كه‌س بریندار بوون. كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێوان كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ درووست كردووه‌ و شه‌وی ڕابردوو، به‌ هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئامه‌د له‌ باكووری كوردستان به‌ دروشمی “بژی به‌رخۆدانی ڕۆژئاوا” و “بمرێت فاشیزم” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی هێرشه‌كان بوون.