کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی بۆ پشتیوانی فه‌له‌ستین له‌ بلژیك

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی بۆ پشتیوانی فه‌له‌ستین له‌ بلژیك 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران چالاكی كرێكاری، سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ بڕۆكسلی پایته‌ختی بلژیك، به‌ ڕێپێوان له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌ پشتیوانی خۆیان له‌ خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوپه‌یمانییه‌ك له‌ ٦٠ گرووپ له‌وانه ئه‌نجومه‌نی بلژیك- فه‌له‌ستین، كۆلێكتیوی فه‌له‌ساینی به‌یتۆنا، ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كانی بلژیك، بزووتنه‌وه‌ی كرێكارانی مه‌سێحی و یه‌كێتی یه‌هوودییه‌كانی پێشڕه‌وی بلژیك ئه‌و ڕێپێوانه‌یان ڕێخستووه‌ و كاروانی كوردان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی كیمته‌ی پاڵپشتی له‌ ڕۆژئاوا په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه‌ بوون. به‌شداربووانی ئه‌و ڕێپێوانه خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و داگیركاری له‌ غه‌زه‌ و ڕۆژئاوای كوردستان بوون و دژ به‌ ده‌وڵه‌ته‌ فاشیستیه‌كانی ئیسڕائیل و توركیا دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌.