کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كرێكار له‌ وڵاتی پۆرته‌غاڵ

خۆپێشاندانی هه‌زاران كرێكار له‌ وڵاتی پۆرته‌غاڵ

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كرێكار و خانه‌نشینكراوی خه‌ڵكی پۆرته‌غاڵ له‌ شاری لیسبوون ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست بوون.

به‌ وته‌ی یه‌كێتیه‌ كرێكارییه‌كانی پۆرته‌غاڵ، دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت به‌ ئاكام نه‌گه‌یشتووه‌ و خۆپێشاندانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ دوایین هۆشداره‌ به‌ ده‌وڵه‌ت و ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كات، مانگرتنی سه‌رانسه‌ری به‌ڕێوه‌ ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و پێدانی هه‌زینه‌ی مه‌سكه‌ن بوون.