ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هه‌زاران كرێكاری فه‌ڕانسه‌وی دژ به سیاسه‌تی بێكارسازی ده‌وڵه‌تی ماكرۆن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و چالاكییه كه له ڕۆژی هه‌ینی و پاش بانگه‌وازی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی فه‌ڕانسه ده‌ستی پێ كردووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه به شێوه‌یه‌كی به‌رینتر درێژه دراوه و به هه‌زاران كرێكار تێدا به‌شدار بوون. كرێكارانی فه‌ڕانسه‌وی له ئاست سیاسه‌تی بێكاركردن، خسووسی سازی و ڕاده‌ستكردنی كار و باری كرێكارانی به‌شی ڕێگه‌ی ئاسن به په‌یمانكاران ناڕازین و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكاران له پاریس لاستیكیان ئاگر داوه و له نێوان مه‌یدانی باستیل تاكوو مه‌یدانی ناتیو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتوون.