ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران كرێكاری شاغڵ له شاره‌داری ئێزمیر دژ به كه‌می حه‌قده‌ست ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیا، كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی سه‌ندیكای كرێكارانی شاره‌داری ئێزمیر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت به ئاكام نه‌گه‌یشتووه و كرێكاران ده‌ستیان له كار كێشاوه. ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “حه‌قده‌ستی یه‌كسان بۆ كاری یه‌كسان” و “سه‌ركه‌وتن بۆ كرێكارانه”، له سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ڕێپێوانیان كردووه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.