ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەشێك لە كاسبكارانی عەلوەی هەولێر دژی بڕیاری داخستنی شوێنەكانیان، كە بەرهەمی شوتی و كاڵەكی تێدا دەفرۆشن، خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا.
خۆپێشانده‌ران له‌وباره‌وه دەڵێن: بەپێی گرێبەستەكان دەبێت تاكوو ساڵی ٢٠٣٨ لەشوێنی خۆیان بمێننەوە بۆ ئەو مەبەستەش پارەیان داوە، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە بەداخستنی شوێنەكان و گواستنەوەیان بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه. خۆپێشانده‌ران له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیاندا ڕێگای سه‌ره‌كی “هه‌ولێر” بۆ “مووسڵ“یان داخست و به‌و هۆیه‌شه‌وه گرژیى لەنێوان کاسبکاران و هێزە ئەمنییەکان دروستبووە و هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد. کاسبکاران جەختدەکەنەوە، تاوەکو ئەو بڕیارە هەڵنەوەشێتەوە كۆتایی بەخۆپیشاندان ناهێنین و ڕێگاکە ناكه‌نه‌وه.