ئێوارەی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، بەشێک لەچالاکوانان، لایەنە سیاسیەکان و هاووڵاتی دانیشتووی شاره‌كانی سلێمانیه و ڕانیه دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندانیان كرد.
خۆپێشاندانه‌كانی دوێنێ له باخی گشتی ڕانیه و شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: ئامانجی ئه‌و هێرشانه داگیرکاری و سەپاندنی ھەژموونی سەربازیە لەناوچە ستراتیژیەکانی سنوری رۆژئاوا‌و، باکوور‌و باشوری کوردستان. له‌و خۆپێشاندانانه بڕیارنامه‌یه‌ك خۆێندرایه‌وه كه تێیدا داوای لە خەڵک کردووه هۆشیاربن و به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كگرتووییه‌وه ڕووبه‌ڕووی پیلانی داگیركه‌ران بوه‌ستێن.