کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هاووڵاتیان له‌ باشووری كوردستان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

خۆپێشاندانی هاووڵاتیان له‌ باشووری كوردستان به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، هاووڵاتیان له‌ باشووری كوردستان، به‌ به‌رپایی ڕێپێوانێك له‌ شاری هه‌ولێر، پشتیوانیان له‌ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خۆڕاگری خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه‌.

به‌شداربووانی ڕێپێوانه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمیبژی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و خۆڕاگری ڕۆژئاوای كوردستان، جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پشتیوانی له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها خوازیاری پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان بوون. هه‌روه‌ها شایانی باسه‌ له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییانی باكووری كوردستان، له‌ چه‌ندین شاری جیاوازدا به‌ هه‌مان مه‌به‌ستی، به‌ به‌رپایی چه‌ندین ڕێپێوان و كۆبوونه‌وه‌، خوازیاری پشتیوانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان بوون.