به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕه‌شه‌ممه، هاووڵاتییانی عێراقی له ناڕه‌زایه‌تی به گرانی و هه‌ڵاوسان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپێشاندانیان كرد.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پتر له ٥٠٠ خۆپێشانده‌ر له ناوه‌ندی شاری “ناسرییه” كه ناوه‌ندی خۆپێشاندانه‌كانی دژ به‌گه‌نده‌ڵی له عێراق بووه، ڕێپێوانیان كردووه و هه‌روه‌ها له شاره‌كانی به‌غداد و چه‌ندین شار له پارێزگای “زیقاڕ” هاووڵاتییان له خۆپێشاندانێكی جه‌ماوه‌ریدا ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست گرانی و هه‌ڵاوسان به تایبه‌ته له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆراك ده‌ربڕی.