به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كانی كرماشان دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی له به‌رده‌م فه‌رمانداری دا كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی یارانه، وه‌لانانی سامانه‌ی نانینۆ، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی ماده‌ی سه‌ره‌كی وه‌به‌رهێنان، دابه‌زینی نرخی بیمه، دابینكردنی كاره‌بای ٢٤ كاتژمێری، پێدانی ئاردی ده‌وڵه‌تی و كه‌مكردنی هه‌زینه‌كانی ژیان بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردوو نانه‌واخانه‌كانی چه‌ندین ئوستانی ئێران له چالاكییه‌كی هه‌ماهه‌نگ دا دژ به سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت له بوار ئابووری خۆپێشاندانیان كردبوو.