له ساڵیادی ده‌ستپێكی شۆڕشی هائیتی، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، هه‌زاران كه‌س به له‌به‌ركردنی به‌رگ كه دروشمی “سه‌ربه‌خۆیی” له‌سه‌ر نووسرابوو، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شه‌ڕهاتن و خۆپێشانده‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا.
خۆپێشانده‌رانی هائیتی له ناڕه‌زایه‌تی به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی “ئاریه‌ل هێنری” سه‌رۆك وزیرانی كاتی ئه‌و وڵاته به‌هۆی شكستهێنانی له كۆنتڕۆڵكردنی هه‌ڵاوسان و نائه‌منی خۆراك بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه وڵاتی هائیتی یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاتانی قاڕه‌ی ئا‌مریكا و جیهانه و نزیك به دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. هائیتی پاش سه‌ربه‌خۆیی له‌ساڵی ١٨٠٤ی زاینی، یه‌كه‌مین وڵاتێك بۆ كه له‌لایه‌ن ڕه‌شپێسته‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا، به‌ڵام زۆری نه‌خایاند كه فه‌ڕانسه ئه‌و وڵاته‌ی ناچار به په‌رداختی غه‌رامه له‌بری ئازادكرانی هه‌زاران كۆیله كرد و تا به ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ته‌كانی هائیتی به‌رده‌وام قه‌رزی فه‌ڕانسه‌یان داوه‌ته‌وه.