ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له ماڵدزراوانی پڕۆژه‌ی حه‌كیم له به‌رده‌م دادسه‌اری ناحیه‌ی پێنجی جه‌ننه‌ت ئاباد كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی درشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.
به وته‌ی ناڕازیان، عه‌لی نامداری له خزمه‌كانی ئایه‌تۆڵڵا گوڵپایگانی و هاوڕێی محه‌ممه‌دباقر قاڵیباف سه‌رۆكی مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامییه كه له ڕێگه‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی له ده‌زگای قه‌زایی، ڕێگه‌ی له به ئاكام گه‌یشتنی ئه‌و په‌روه‌نده گرتووه. ساڵانێكه سه‌رمایه‌ی پشكدارانی پڕۆژه‌ی حه‌كیم له‌لایه‌ن مافیاكانی حكوومه‌ته‌وه تاڵان كراوه و هیچ به‌رپرسێك وڵامده‌ره‌وه‌ی زیاندیتووان نه‌بووه.