ڕۆژی دووشهممه ٧ی مانگی خهرمانان، پاش بڕیارەکەی “موقتەدا سەد” بۆ وازهێنانی یەکجارەکیی لە کایەی سیاسیی، لایەنگرانی ڕەوتەکەی خۆپیشاندانیان لە بەغدا دەستپێکردەوە و بەشێک لە بەربەستە کۆنکرێتییەکانى ناوچەى سەوزیان شکاند و لە ئێستادا گەمارۆی کۆشکی سهرۆكکۆمارییان داوە.
نیوەرۆى ڕۆژی دووشهممه “موقتەدا سەدر”، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا لە پەڕەى تایبهتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویکردەوە، کە بڕیاریداوە چیتر دەستبەرداری کاری سیاسیی ببێت و سەرجەم دامەزراوەکانی ڕەوتی سەدر دادەخات، جگە لە مەزارگەی ئالی سەدر، مۆزەخانە و دەستەی کەلەپووریی بنەماڵەی سەدر. هاوکات فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراقیش لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە خۆپیشاندەران كرد، دەستبەجێ لە ناوچەی سەوز بکشێنەو و قەدەغەی هاتووچۆى گشتگیری لە بەغدای پایتەخت ڕاگەیاند و بڕیارەکەش ئۆتۆمبێل و سەرجەم خهڵكی عێراق دەگرێتەوە و لە کاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەکى پاشنیوەڕۆی دووشهممهوه دەستیپێكردووه.