ڕۆژی هەینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، لایەنگرانی “موقتەدا سەدر” پاش نوێژی هەینی ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌برد و سووربوونی خۆیان لەسەر داواکارییه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نوێنەری “موقتەدا سەدر” ڕووی لە خۆپیشاندەران كردووه و وتوویه‌تی: خۆپیشاندەران و مانگرتووان، لە شۆڕش و داواکارییەکانیاندا پاشه‌كشه ناكه‌ن و تەواوی عێراقییەکان بەرپرسایەتی ئەم شۆڕشەیان لە ئەستۆدایە. شۆڕش هیوا و هەلێکە بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی و ڕاستکردنەوەی پڕۆسەی سیاسی لەم وڵاتە و ناڕازییان دەبێ تا جێبەجێکردنی داواکارییه‌كانیان، لە خۆپێشاندان و مانگرتن به‌رده‌وام بن.