ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، هه‌زاران لایه‌نگری مافی “له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه” له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئا‌مریكا به دروشمی “جه‌سته‌ی من، هه‌ڵبژارده‌ی منه” خۆپێشاندانێكی سه‌رتاسه‌رییان دژ به وه‌ڵانانی یاسای “له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه” به‌ڕێوه‌برد.
پاش ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی داوه‌رانی دیوانی باڵای قه‌زایی ئا‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پێشنووسی وه‌ڵانانی یاسای “له‌باربردنی كۆرپه‌ڵه” نیشاندا، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر ڕژانه سه‌ر شه‌قامی شاره جیاجیاكانی ئا‌مریكا و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و بڕیاره كه ده‌یه‌وێت مافی “له‌ناوبردنی كۆرپه‌ڵه” قه‌ده‌غه بكات ده‌ربڕی.