ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له شاری تۆرنتۆی كانادا دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له خۆپێشاندانێكی گهورههدا هێرشه وهحشیانهكانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له كه‌رتی غه‌زه‌یان به ژینۆساید ناوبرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌یاندنی یارمه‌تیه مرۆییه‌كان به‌ده‌ست ژنان و منداڵانی برسی له غه‌زه‌ی گه‌مارۆدراو بوون.
