ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له چه‌ند وڵاتی جیهان دژبه هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له ڕامه‌ڵڵا له كه‌رانه‌ی باخته‌ری، وڵاتی قه‌ته‌ر، ئۆردۆن، ئێسكاتله‌ند، به‌ریتانیا، ئیرله‌ند، ئیتالیا و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی جیهان دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئیسڕائیل و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد. به‌شداربووان خوازیاری شكاندنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بوون.
